نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟ !
ئەگەر بەهەشتی، پێم بڵێ،
تا کڕنووش بەم بۆ گشت خواکان.
ئەگەر دۆزەخی، پێم بڵێ،
تا زەمین پڕکەم لە تاوان
نازانم چۆن ئاوێتەت بم؟ !
گەر خاکێکی داگیرکراوی، پێم بڵێ،
تا پێستم بکەم بە ئاڵات.
گەر وەک منیش قەرەجێکی،
سنوورێکم بۆ بکێشە،
بۆ خۆت من بکە بە وڵات.*
>>Click here to continue<<