السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
من وەک بەشداربوویەکی خولی دووساڵەی زانستە شەرعيیەکانم لە فێرگەی زانست، کە لە شاری هەڵەبجەی شەهیدەوە بەشداریم کردووە.
سوپاس بۆ خودا زۆر سوودم لەم خولە بینیوە، وەک ئەوەیە زانکۆیەک لە ماڵەکەتدابێت، زۆر شت کە نەمدەزانی لە ڕووی شەرعەوە، فێری بووم وە گرنگی هەندێک بابەتم زیاتر بۆ ڕوون بویەوە، وە ئەو شتانەی قەدەغەیان لێکراوە، فێربووم خۆمیان لێ بپارێزم، وە هەندێک ڕوخسەت و ئاسانکاریش، کە هەن بەتایبەت لە کاتی سەفەردا فێریان بووم. خودا پاداشتیان بداتەوە جگە لەوەش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری زۆرباشی هەبووە لە بەرەوپێشچونی زمانی عەرەبی زۆر کاریگەری باشی هەبوە بەجۆرێک ئێستا دەتوانم سود لە کتێبی عەرەبی وربگرم کە پێشتر نەمدەتوانی.
داواکارم لە خودای گەورە بەردەوامی بەوان و ئێمەش ببەخشێت و خزمەتی دینەکەیمان پێبکات.
وە داوا لە هەموو خوشک و برایەکی موسوڵمانم دەکەم بەشداربن لەم خولە، کە بەڕاستی زانستی دین و ژینە.
بارك الله فیکم
>>Click here to continue<<
