TG Telegram Group Link
Channel: ژیانێكی باشتر
Back to Bottom
Rainydays📖🌂
" زه‌رده‌خه‌نه‌ "

ده‌گێڕنه‌وه‌ .. کچێکی مناڵ ، هه‌ژار و بێ دایك و باوك ...

له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کان ، ده‌سته‌سڕی ده‌فرۆشت !

له‌ یه‌کێك له‌ پارکه‌کانی شار ژنێکی زۆر خه‌مباری بینی ...

ژنه‌که‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌ی کێشه‌ی هه‌بوو ...!

به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ و په‌پووله‌ ئاسا لێی چووه‌ پێشه‌وه‌ و ده‌سڕێکی داپێی

بۆ سڕینه‌وه‌ی فرمێسکه‌کانی ...

ژنه‌که‌ ده‌ستی برد بۆ جانتاکه‌ی تا پاره‌که‌ی بداتێ ،

به‌ڵام ئه‌و به‌ بێده‌نگی رۆیشتوو داوای پاره‌که‌ی نه‌کرد !

کاتێك ژنەکە سه‌ری به‌رزه‌وه‌ کرد ، بینی مناڵه‌که‌ دوورکه‌وتۆته‌وه‌ ،

ماوه‌یه‌ك له‌ مناڵه‌که‌ راماو هه‌ر ته‌ماشای ده‌کرد ...

تا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك دایگرتوو له‌ دڵیا هه‌ستی به‌ خۆشییه‌ك ده‌کرد ...!

پاشان زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ مۆبایله‌که‌ی ده‌رهێناو نامەیەکی پەشیمانی

بۆ پیاوه‌که‌ی نووسی !

پیاوی ژنەکە به‌ دڵ ته‌نگی و خه‌مبارییەوە له‌ کافتریایه‌ك دانیشتبوو ...

که‌ نامه‌ی ژنه‌که‌ی خوێنده‌وه‌ ، یه‌کسه‌ر گۆڕا و ده‌روونی ئارام بۆوه‌ !

بانگی خزمه‌تچییه‌که‌ی کردوو پاره‌ی خواردنه‌وه‌که‌ی پێیدا و

به‌خشییه‌کی زۆری بۆ به‌جێهێشت !

پیاوەکە به‌ ڕوویه‌کی پڕ له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ !

خزمه‌تچییه‌که‌ له‌م هه‌ڵوێسته‌ی کابرا سه‌ری سووڕما !

پاش ماوه‌یه‌ك چوو بۆ بازاڕ ، به‌و پاره‌یه‌ شتوومه‌کێ زۆری کڕی .

له‌ یه‌کێك له‌ گۆڕه‌پانه‌کان ، دیمه‌نی کۆتره‌کان سه‌رنجیان راکێشا ...

له‌ پیرەژنێك هه‌ندێ دانی کڕی و چه‌ند قاتی خۆی پاره‌ی داپێی !

پیرەژنه‌که‌ش پاش ماوه‌یه‌ك ، به‌و پاره‌یه‌ هه‌ندێ گۆشتی کڕی ..

ماوەیەکی زۆر بوو گۆشتیان نەخواردبوو ...!

به‌ دڵخۆشییەوە بەرەو ماڵ گەڕایەوە و خه‌ریکی ئاماده‌کردنی خواردن بوو ...

پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو بوو ، خواردنه‌که‌ی له‌ سه‌ر سفرەکە دانا و

له‌به‌رخۆیه‌وه‌ وتی : بۆ نه‌هاته‌وه‌ ؟ ئه‌مڕۆ دواکه‌وت !

له‌م کاته‌دا مناڵه‌ ده‌سڕفرۆشه‌که‌ خۆیکرد به‌ ژووردا و

یه‌کسه‌ر خۆی خسته‌ باوه‌شی نه‌نکییه‌وه‌ و وتی :

_ نه‌نه‌ گیان بۆنی گۆشت دێ ...!

نه‌نکی کچه‌زاکه‌ی لە ئامێز گرت ، ماچێکی کردو وتی :

_ ئازیزه‌که‌م ، سوپاس بۆ خوا ، ئه‌مڕۆ خواردنێکی خۆشمان هه‌یه‌ !

* * * * * * * * * * * * * * *

داڕشتنەوەی لە کورتە ڤیدیۆیەکەوە / قارەمان حسێن عبدالله

سەرچاوە / پەیجی " شذرات الروح "
ڕۆژێک مەلا نەسرەدین بۆ خۆشتن ئەچێت بۆ حەمامی شار ، لەوێ ڕێگەیان پێنادەن بچێتە ژوورەوە و پێی ئەڵێن :- ئەم حەمامە تایبەتە تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر ناوبانگن.

مەلا نەسرەدینیش ئەڵێ (مەبەستتان لە خەڵکی بەناوبانگ چیە و کێیە؟)

کابرای خاوەن حەمامیش ئەڵێ :- مەبەستمان لە خەڵکی ناسراو ، ئەو کەسانەیە کە لە شاردا ناسراون و لە هەر شوێنێکەوە ئەڕۆن خەڵکی دەستیان بۆ ڕادەکێشن

مەلا نەسرەدین کە ئەمە دەبیستێت خێرا دێتەوە ماڵەوە و گوێدرێژەکەی دەهێنێ و هەرچی پەڕۆ و پاتاڵ و پارچەی شکا و شتی بێ کەڵک هەیە بە گوێدرێژەکەیدا هەڵی ئەواسێت و خۆشی بە پشتدا سواری گوێدرێژەکەی ئەبێت ،

بەم جۆرە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەست ئەکات بەگەڕان بە ناو شاردا و لە ماوەیەکی کەم ئەبێتە جێی باس و خواس و نوکتە و پێکەنینی خەڵک و بەجۆرێک هەموویان ئەیناسن و لە هەر کوێ دەرەکەوێت پێی ئەڵێن تۆ کابراکەی ئەو ڕۆژە نیت بە پشتا سواری گوێدرێژەکەت ببویت ؟ بەم جۆرە مەلا نەسرەدین دەبێتە کەسێکی ناسراو و خەڵکی دەستی بۆ ڕادەکێشن و ڕێگەی دەدەن بچێتە حەمامی گەورەی شار.
............................................
خوڵاسەی کەللام:-

* کاتێک بە پێچەوانەوە سواری هەموو بەها و عورفێکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی دەبیتەوە و هەرچی ناشیرینی و خەڵتە هەیە ئەیکەی بەخۆتدا و نیشانی خەڵکی ئەدەیت ، لە ماوەیەکی کەمدا دەناسرێت وەلێ تا مردن بە ناشیرینی

بە مەلا نەسرەدینیان ئەوت بۆچی ئاوا سواری گوێدرێژ ئەبیت ، ئەویش ئەیو ووت (من بە پێچەوانەوە سوار گوێدرێژەکەم نەبووم، بەڵکو گوێدرێژەکەم بە پێچەوانەوە دەڕوات) ، هەموو کاتێک پێچەوانەیی مانای ڕاستی نایەت بەڵکو بڕێک جار تێکەڵت دەکات لەگەڵ زۆر شتی تردا و خەڵک بە ئەستەم لەیەکتریتان جیا دەکاتەوە

*
گرنگ نیە چەندێک لە خەڵکی ئەتناسن ، گرنگ ئەوەیە کێن ئەوانەی کە ئەتناسن

**** ڕێگاکانی دەرکەوتن و خۆناساندن بەخەڵکی زۆر و ئاسانن بەڵام ڕێگاکانی هێشتنەوەی مرۆڤ بە سەنگینی و سەلاری سەخت و کەمن

نوقتە سەر دێڕ ....
لە واڵی ئوستاز هێمن عبدلقادر وە
لـە بـیـر ڪردنـۍ چـی!!
مـن ئـێـسـتـاش جـار جـارە بـلۆڪەڪەۍ لـائـەبـەم ، تـا بـزانـم ئـۆنـڵـایـنـه یـان نــا🙌🥺💔
ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:

" دڵخۆش دەبم کە دێن سەردانم دەکەن و لە دەورمدا کۆ دەبنەوە."

ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"قاچەکانم ئازاریان زۆرە بەهۆی زۆر بەپێوەوەستانم لە مەتبەخ، شەوان لەبەر ئازار ناهێڵن بخەوم.
ئایا بوومەتە خزمەتکاری ئێوە و منداڵەکانتان؟"


ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"وا دیارە هەمووتان هاتوونەتەوە بۆ ئەوەی تەنها لەگەڵ یەکتر قسە بکەن یان سەرقاڵی ئامێری مۆبایلەکانتان بن و، منیش هیچ پشکێکم نەبێ لەو دەمەتەقەیەتان."

ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"چەند دڵخۆش دەبم بە سوپاسکردنم لەپای ئەوەی پێشکەشکم کردوون، بەتایبەت دوای ئەوەی کەخۆشتان بوون بە خاوەن ماڵ و منداڵ و ئەرکێکی زۆرتان کەوتە سەر"

ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"هیچ پێویستیم بە ڕێنماییەکانی ئێوە نییە سەبارەت بەوەی کە چۆن قسە بکەم و چییش بڵێم. بیرتان بێ، ئەوە من بووم کە فێری ئەلفوبێی قسەکردنم کردن.
بۆیە پێویستیم بە هەڵسووکەوتی جوانتانە، نەک ڕێنمایی قسەکردن"

ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"بۆچی زوو لێم تووڕە دەبن؟ من مەبەستم نەبوو لە گرنگیی هاوسەر و منداڵەکانتان کەم بکەمەوە، ئەوان چۆن بۆ ئێوە گرنگن، بۆ منیش گرنگن."

ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"زۆر دڵخۆش دەبم بە سەردانە لەناکاوەکانتان، بەتایبەت ئەو کاتانەی کە تەنیام."

ئەوەی کە دایکم نەیدەوت:
"ڕۆژێک دێت دێن بۆ ماڵم و نامبیننەوە."

ئامۆژگارییەکانم وەرگرن، هەرچەندێک لێتان تووڕە بم هەر خۆشمدەوێن.
من جوانییەکانی دنیا لە خۆشبەختیی ئێوە دەبینم."

لە پەیجی: حروف ناعمة

وەرگێڕانی: خالـیــد قـوبـادی
ژیانێكی باشتر pinned «ئەوەی کە دایکم نەیدەوت: " دڵخۆش دەبم کە دێن سەردانم دەکەن و لە دەورمدا کۆ دەبنەوە." ئەوەی کە دایکم نەیدەوت: "قاچەکانم ئازاریان زۆرە بەهۆی زۆر بەپێوەوەستانم لە مەتبەخ، شەوان لەبەر ئازار ناهێڵن بخەوم. ئایا بوومەتە خزمەتکاری ئێوە و منداڵەکانتان؟" ئەوەی کە…»
نەخۆشیەکی شاراوە هەیە زۆرێک لە خەڵکی لێی بێئاگان ، نەخۆشیەكەش زۆر ترسناکە ، ئەم نەخۆشیە ئاماژەكانی نابیندرێ ، هەست بە نیشەکانی ناکرێ ، بەڵام کاتێک تووشی بووی زیانێکی ڕوحی و مەعنەوی زۆر دەکەیت .

ئەم نەخۆشیە کوشندەیەش " بێ ئاگابوونە لە نیعمەتەكانی خودا "
بەم چوار دیارخەرە دەزانێ تۆ تووشی ئەم نەخۆشیە بێ دەنگە بوویت ......

یەکەم : کاتێک خودا بەخششێکی زۆری پێداوی ، بەڵام تۆ پێت وایە ئەوە مافی خۆتە کە خودا پێی داوی .

دووەم : كاتێک دەگەرێیتەوە ماڵەوە دەبینی ماڵ و منداڵت سەلامەت و بێ وەیین ، بگرە لە باشترین بارودۆخ دان كەچی سوپاسی خودای لەسەر ناکەیت .

سێ یەم : كاتێک دەچیتە بازاڕ دەست لەسەر هەر شتێک دائەنێی دەتوانی بیکڕی و پارەکەی بدەیت ، بەبێ ئەوەی هەست بکەی چاكەیەکی زۆرت لەگەڵ کراوە ، وە پێویستە سوپاسی خودای لەسەر بکەیت ، كەچی تۆ پێت وابێ ئەوە مافی خۆتە لە ژیاندا .

چوارەم : هەر ڕۆژێک کە لە خەو هەستای بە ئەمان و تەندروستیەكی باشەوە ، بەڵام لەسەر ئەمە سوپاسی خودات نەكرد .

بیربکەرەوە کاتێک تۆ لەسەر خوانێکی ڕازاوەی پڕ لە خواردەمەنی هەمەجۆر دانیشتووی بە ئارەزووی خۆت دەخۆیت ، هەزاران کەس هەیە لەم جیهانە برسی یە و توانی ئەوەی نیە یەك ژەم بە تێری نان بخوات ، ئەی ئەوە سپڵەیی نیە سوپاسی خودا نەکەیت !

کاتێک خودا ماڵێکی ڕازاوەی پێ بەخشیووی لەم ماڵەدا چێژ لە خۆشەویستی دایک و باوک و ژن و منداڵ وەردەگریت و دەبینی ئەوانە تەندروست و بێ کێشەن ئەی نابێ سوپاسی خودای لەسەر بکەیت ؟

هەرگیز نەکەی سەركەوتن و دەسکەوتەکانت بە ئازایەتی و زیرەکی خۆت بزانی ، بەڵكو هەمیشە بە فەزڵ و کەرەمی خودای بزانە ، مەهێڵە سەرکەوتنەكانت لە خودا غافڵت بکەن ، چونكە لەوانەیە خودا ڕۆژێک ئەو نیعمەتانەت لێ وەربگرێتەوە .

کاتێک پرسیاری بارودۆخی ژیانیان لێ كردی مەڵێ " وەڵا باش نیم "
ئێمە نقومی نیعمەتەکانی خوداین ، بەڵام لاوازی ئیمان و تاوانە یەك لەدوای یەکەکان لە بیری بردوینەتەوە .

چەند کەس هەبوو بەبێ ترس ئەخەوت ، بەڵام ئێستا بە ترسەوە ژیان دەگوزەرێنێ ، چەند کەس هەبوو لەشساغ بوو کەچی ئێستا نەخۆشەو لە جێگا کەوتووە ، چەند کەس هەبوو دەوڵەمەند بوو كەچی ئێستا هەژارە ،

چەند کەس هەبوو خاوەنی چەندین کار بوو كەچی ئێستا بێ کارە ، چەند کەس هەبوو خاوەن کەس و کار بوو کەچی ئێستا بێ کەس و کارە !

هەرگیز ڕێگەمەدە خەمێک هەموو خۆشیەکانی ژیانت لە بیربباتەوە ، بەداخەوە ئێمە هەمیشە بیر لەو شتانە دەکەینەوە کە نیمانە ، سوپاسی خودا ناکەین لەوەی کە هەمانە .

وەرگێڕانی : قەهـار حەسەن كەپەنكی
پەند وەرگرە، مەبە بە پەند

بۆ ماوەی دوو مانگ خۆم لەخێزانەکەم تووڕە کرد لەسەر ناکۆکیەکی نێوانمان ئیتر هیچ قسەم لەگەڵ نەدەکرد و لەدەرەوەش نانم ئەخوارد ، دواتر وتو و ێژمان کرد و ڕێکەوتین و ئاشت بووینەوە ...
ئەو کێشەیەی کە لەسەری تووڕە بووم چارەسەرمان کرد بەڵام ......
تەماشام کرد ژنەکەم ڕاهاتبوو بە تەنها بخەوێت ،ئەو ووتی من هەمیشە پێش ئەوەی بخەوم کتێبم دەخوێندەوە تا شووم بە تۆ کرد و ئیتر نەمویست بە ڕووناکی بێزارت بکەم وازم لە کتێب خوێنەوە هێنابوو لەبەر تۆ ، بەڵام ئەم ماوەیە دیسان دەستیکردەوە بە خوێندنەوە و ئەمەش ئارامی پێ بەخشیم ، کە ئەهاتە ژوورەوە لەلای ئەو نامۆ بووم ، لەکاتێکدا پێشتر هەرگیز نەیدەتوانی لەدووری 20 سم لە منەوە ..بخەوێت ...!!

ئیتر سەرنجی خواردنەکانی نەدەدام کە دەمخوارد و ڕێگری خوێی لێ نەدەکردم و وەک جاران نەی ئەووت ئەگەر تۆزقاڵێک خوێ زیاتر بخۆیت پەستانت بەرز دەبێتەوە چونکە پێشتر نەیدەهێشت شتێک بخۆم کە تەندروستیم تێک بدات ...ئەو دەیزانی من دوو مانگە لە دەرەوە ناندەخۆم و ئیتر بەلایەوە گرنگ نەبوو چەند خوێ بەکار دەهێنم ...!!!

ئەو پێشتر هەر کەمنی ئەبینی ئیتر نەیئەتوانی بێدەنگ بێت ،،ئێستا لە وجودی منیشدا بە بێدەنگی یان کتێب دەخوێنێتەوە یان جل ئەدورێ ..
هەستم کرد
، من بەو دابڕانە سەرکەوتم لەو مەبەستەی هەمبوو ، بەڵام زۆر شتم لەدەستدا کە پێشتر نرخیم نەدەزانی
ئەوەی دەستمکەوت زۆر کەمتر بوو لەوەی لەدەستم دا ...!!!

کاتێک هەستمکرد کە خۆشەویستی خێزانەکەمم لەدەستدا ئیتر خۆشم لەبەرچاو کەوت و تا ئەبەد بە شەرمەزارییەوە سەیری چاوەکانی ئەکەم ..
با فێربین و با نەیەڵین کێشەکان ئەوەندەیان بەسەرا تێپەڕ ببێت کە هیچ مەجالی چارەسەرێکی تیانەمێنێ و ببێتە هۆی لەناوبردنی ڕۆحی پەیوەندیەکان ...!!
وەرگیراوە..
ژیانێكی باشتر pinned «ئەوەی کە دایکم نەیدەوت: " دڵخۆش دەبم کە دێن سەردانم دەکەن و لە دەورمدا کۆ دەبنەوە." ئەوەی کە دایکم نەیدەوت: "قاچەکانم ئازاریان زۆرە بەهۆی زۆر بەپێوەوەستانم لە مەتبەخ، شەوان لەبەر ئازار ناهێڵن بخەوم. ئایا بوومەتە خزمەتکاری ئێوە و منداڵەکانتان؟" ئەوەی کە…»
HTML Embed Code:
2024/05/15 17:17:11
Back to Top