TG Telegram Group Link
Channel: احساسی🖤 | ᴇʜsᴀsɪ
Back to Bottom
گەر ئامانجت وێرانکردنی من بوو
ئاسوودەبە خراپ وێرانم🖤،
کەی ڕەوایە ؟
یەک دانە لە تۆ و دنیایەک خەم
چاوەڕێی کەس مەکەن
ئێستا مردن زۆر لە دڵبەر زووتر دێت🖤،
پاڕانەوە ئیشی من نییە
من گەر بپاڕامایەتەوە ئێستا لە جێی تۆ
کەسێکی تر ئەبوو 🖤..
هەر چەن بیری لێ ئەکەمەوە بەتۆ ناگەم
بەڵام بەدەم بیرکردنەوە دێم...
لەم بێ تۆییەدا
من دووجار بێ وڵاتم...
تامەزرۆی نیگایەکتم
وەک چۆن زیندانیەک تامەزرۆی ئازادیە
وەک چۆن قارەمانێک تامەزرۆێ شەهید بونە
وەک چۆن کوردێک تامەزرۆی سەربەخۆییە
وەک چۆن ڕۆڵەیەک تامەزرۆی ئامێزی دایکە
منیش بەو جۆرە تامەزرۆم...
ئیتر گەر بە ٣ شایەدیشەوە قسە بکەی
لەبەرچاوم هەر درۆزنیت💔،
ڕەنگە لە ژیانێکی تر...
ڕەنگە تۆ دووعای گیرای ئەوانە بووبی
کە بە غرورم دڵیانم پارچە پارچەکرد...
لە قسمەت گەڕێ ، تازە من و تۆ
موعجیزەش نامانگەیەنێت بە یەکتر ...
ئەمەوێت تەواوی قسەکانی دڵم لە دیوارەکانی شار بنووسم
لۆمەی عالەم لێمناگەڕێت دوای پێم ئەڵێن 'خوێڕی'
قومارچیەکی نەگبەتم
لەوەتەی هەم پێکەنین ئەدۆڕێنم و خەم ئەبەمەوە...
کاتێک من هاتمە دنیاوە هەمووان پێ ئەکەنیتن و من ئەگریام ، کاتێک من ئەڕۆم هەمووان ئەگرین و من پێئەکەنم🖤،
کە ئەڕۆم هەموو شت ئەبەم لەگەڵ خۆم
ئەسڵەن شتێک جێناهێڵم بۆ یادکردن🖤
پارەم خۆشئەوێت
چونکە ئەزانم هەڵگرتنی دزدانێکی بەتاڵ چۆن هەستێکە🖤،
هەمووان ڕەنگی ڕەش بە تاریکی ئەبینن
تا کاتێک سۆزی چاوێکی ڕەش ژیانیان ڕوناک ئەکاتەوە 🖤...
کەم نەبیت ، کەم ئەبیت
کە ڕەش بەختم بوو
مەجبوورم سپیش کفنم بێت
HTML Embed Code:
2025/06/28 00:20:55
Back to Top