Channel: دووربین :: dorbeen.co
برای بهڕێزو ئازیزمان كاك خالید رهنجدهر ماڵئاوایی لێكردین
ن: هێمن عهبدولعهزیز
سهرلهبهیانیی ئهمڕۆ (26/6/2025) برای بهڕێزو ئازیزمان كاك خالید رهنجدهر، لەدوای مانهوهی (4) مانگ له نهخۆشخانه بههۆی نهخۆشییهوه بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین و دڵه گهورهكهی له لێدان كهوت. كاك خالید رهنجدهر یهكێكبوو له پایه گرنگهكانی دونیای سیاسهت و توێژهرێكی وردبین له بواری رامیاری، ههر لهسهردهمی نیشتهجێبوونی له پیشاوهر له پاكستان تاكوو ئۆسڵۆی پایتهخهتی نهرویج و ئهمڕۆ ماڵئاوایییهكهی ههمیشه لهخهمی رابوونی ئیسلامیدابووه، كۆست و ناڕهحهتییهكانی ئهم ئوممهته ئیسلامییهی شانبهشانی برایانی له رابوونی ئیسلامی لهكۆڵ گرتبوو. بهنده چهند ساڵێك له خزمهت (خوا لێیخۆش بێت) بهیهكهوه گۆڤاری رێنماییمان بۆ ماوهی دووساڵ له ئۆسڵۆ دهردهكرد، تهواوی تایپهكانی له ئهستۆی خۆی گرتبوو، بۆیه هیچ رۆژێك ماندووبوونم پێیهوه نهبینیوه، ئهو ههمیشه دهینووسی و كۆڵینهئهدا، شرۆڤهكانی جوانبوون، وردبنیی و ئهزموونێكی جوانی به خوێنهرانی ئهبهخشی.
وێڕای ههموو ئهمانه خوای باڵادهست خۆی و مامۆستای زیندانی بهزۆر له بهڵاكانی دونیا ههر له ههوهڵهوه تاكوو ئێستا، كه شێخی زیندان لهسهری بانهههق خراوهتهوه زیندان تاقیكردبووهوه، لهدوای مامۆستا، وێڕای نهخۆشییهكهی، تهواو خانهوادهو ماڵ و منداڵی شێخی گهورهی لهباوهشگرتبوو نهیدههێشت ههست بهم كهلێنه گهورهیه بكهن.. خوا سهبووریی تهواوی موسوڵمانان و خانهوادهی كهسوكاری كاك خالید بدات، سهرهخۆشیی خۆم به منداڵهكانی و خێزانهكهی دهردهبڕم و خوای گهوره لێی خۆشبێت و لهگهڵ چاكان لهبهههشتی بهرین لهژێر رهزامهندیی خۆی بیحهوێنێتهوه.
{انا لله وانا الیه راجعون}.
https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=582&babet=11
@durbeen

کۆچی نوسەرو مامۆستای گەورە
ن: د. ئارام ئەحمەد
مامۆستا خالید ڕەنجدەر، تەنها ناوێک نەبوو، بەڵکو دەریاییەک بوو لەچاکەو خێرخوازی، لەخاکی نەرویجەوە، بەقەڵەمێکی ئەمانەتدارو زمانێکی شیرین، نووری ئیسلام و نەجابەتی کوردایەتیی دەکردە چرا بۆ ڕێگە تاریکەکان.
ئەو تەنها نووسەر نەبوو، بەڵکو مامۆستایەک بوو کە بەگیانی خۆی وانەی خۆڕاگری و بەرپرسارێتیی دەوتەوە. کاتێک قەڵەمی دەگرتەدەست، وەک شمشێرێکی تیژبوو بەرامبەر ناحەقی، دەستێکی نەرمبوو کە برینی دڵەکانی مەرهەمدەکرد. نووسینەکانی وەک چرایەک لەتاریکایی شک و شوبهەکان، ڕێنماییدەکرد بەرەو ڕووناکیی ئیمان و یەقین.
ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو خەمە قوڵەدا، ئومێدی گەورەمان بە بەزەیی و ڕەحمەتی خوای گەورە هەیە کە:
- گیانی پاکی لەبەهەشتی بەرینی جێبکات، لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیداندا.
- تەمەنی پڕ لەکارو تێکۆشانی لەمیزانی حەسەناتدا حساببکات.
- هەموو ئێش و نەخۆشی و دوورکەوتنەوەی لەیارو حەبیبان، بکاتە مایەی پاککردنەوەو بەرزکردنەوەی پلە.
- صەبری جەمیل و ئارامی قەلب ببەخشێتە خانەوادەو هەموو ئەوانەی کە خۆشیاندەویست.
https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=583&babet=11

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دوای نزیکەی دوو هەفتە لە داخستنی دەرگاکانی لەلایەن داگیرکارەوە.
| @Durbeen.
| @Durbeen.
انالله و انا الیه راجعون...
هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزمان کاک خالید رەنجدەر بەڕاستی دڵتەنگی کردین کە جگە لە کەسایەتی تایبەتی خۆی ئەو بەرێزە پردی متمانەپێکراو وحەڵقەی بەستنەوەی جەماوەرێکی ئیسلامخواز بوو لەگەڵ شیخی زیندان...
هەر بۆیە لە لایەن خۆم و بنەماڵەی تەوحیدی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابی مامۆستا و بنەماڵەی کاک خالید دەکەین و داواکارین لە پەروەردگار بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان حەشری بکات...
اللهم آمین...
مسعود توحیدی- هەولێر

دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئۆسلۆ لەنەرویج بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاک خالید ڕەنجدەر براگەورەی مامۆستای (ک ر ێک ار) وەفاتی کرد .
کاک خالید ڕەنجدەر پیاوێکی خوێنەوارو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و بە ئاگاو خاوەن دید بوو لە گۆڕانگارییەکانداو خاوەن هەڵوێست بوو بەرامبەر بە نەهامەتی و ناڕەحەتییەکانی ئوممەتی ئیسلام و هەمیشە لە ئەکاونتەکەی خۆیەوە زۆر بەوردی تیشکی دەخستە سەر ئەو گۆڕانکاری و نەهامەتیانە.
وە پیاوێکی دید ڕوون و دووربین بوو لە ڕووداوەکانداو شاهیدی دڵسۆزی و کارەمەیی بۆ دەدەین و هەمیشە لە خەمی موسوڵماناندا بوو.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و ناڕەحەتی و چەرمەسەرییەکانی ژیانی بۆ بکاتە کەفارەتی گوناهی.
بەناوی خانەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموودەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خوای گەوره سەبووری هەمولایەک بدات.
خانەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموود .
سلێمانی - 1 ی موحەڕڕەمی ساڵی 1447 ی کۆچی.
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

بهشداریكردنی پرۆفیسۆر د.عبدالواحد محمد له پرسهی كۆچكردوو (بهرێز كاك خالید رهنجدهر), وه پێشكهشكردنی وتارێك.
داواكارین لهخودای گهوره له بهرێزیان خۆشبێت و جێگای بهههشتی بهرین بێت.
+ لاپەڕەی فەرمی پرۆفیسۆر د.عبدالواحد.

د.مـــوسەننا ئەمین بەبۆنەی كۆچی دوایی (م.خالد ڕەنجدەر) پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەكەیان دەكات
بەدڵێکی رازی بە قەدەری خوای گەورە هـــەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزمان (مامۆستا خالد رەنجەدەر )نووسەر و کەسایەتی ئیسلامی و برای بەڕێز مامۆستا (ك*رێكا*ر)مـــان بیست
لەدڵەوە نیگەران بووم و لەخوای گەورە داواکارم بە بەهەشت شادی بکات و سەبرو ئـــارامی بـــەدڵی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی بدات
انا لله وانا الیە راجعون
براتان د.موسەننا ئەمین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

مامۆستا خالید رەنجدەر گیان خوای گەورە دەرجەت عالی بکات و بە بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شادت بکات، لە دەستدانی پیاوێکی ماندووی وەکو تۆ خەسارەتێکی گەورەیە.
هەرگیز متمانەی جەنابتم لە بیر ناچێت کە سەرەرای جیاوازی زەقەکانمان، بەڵام یەکەم دیداری رۆژنامەوانیت لەگەل جەنابی مامۆستا کـ،ـرێــ،ـکار (فك الله أسره) بۆ رێکخستم کە شەڕەفەی ئەوەم هەبوو دوای ئازادبوونی 17/3/2016، لەلایەن دادگای نەرویجییەوە لە کۆتای مانگی 9 هەمان ساڵ دیدارێکی لەگەڵ ساز بکەم.
بەراستی جەنابت زۆر ماندوبووی چ بە کەیسی مامۆستا چ وەک پیاوێکی دڵسۆزی نیشتیمانپەروەر.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خێزان و تەواوی کەسوکاری (مامۆستا خالید) دەکەم لە پێش هەمووشیانەوە (شێـ،ـخی زینـ،ـدان) کە بەداخەوە لە بێ کەسی کوردو ئیسلامە، چەند ساڵە ئەم پیاوە گەورەیەی گەلەکەمان لەو زیندان بۆ ئەو زیندان دەبردرێ بەبێ بەڵگە!
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
براتان
مەحمود یاسین کوردی

بەبیستنی هەواڵی وەفاتی برای بەڕێز/ کاک خالید ڕەنجدەر لەدڵەوە خەمباربووم
ن: د. عەبدوڕەحمان موحەمەدعارف
بەڕێزان بنەماڵەی جەنابی مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـار (خوای گەورە ئازادی بکات)
السلام عليكم و رحمة الله و بركاته..
بەبیستنی هەواڵی وەفاتی برای بەڕێز/ کاک خالید ڕەنجدەر لەدڵەوە خەمباربووم، خوای گەورە لەکاک خالید خۆشببێت و بەهەشت بکاتە نسیبی جەنابیان، هەروەها ئارامی ببەخشێتە ئێوەو تەواوی خزمان و دۆستان و کۆتایی خەمەکان بێت.
{إنا لله و إنا اليه راجعون}.

کێ بێت ئیتر هەواڵی شــێخی زینــــدانمان پێبـــدات
کێ بێت ئیتر بەیعەتی ئیمانی تۆ بەڕابەرانمان پێبگات
عربي/ كوردى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
﴿كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۖ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ﴾
بقلوب مؤمنة بقضاء الله وقدره، وببالغ الحزن والأسى، تلقّينا نبأ وفاة الاخ العزيز الاستاذ خالد رنجدر، الداعية والمفكر الإسلامي، الذي كان علماً من أعلام الفكر والدعوة، ورمزاً من رموز التوازن والحكمة والإخلاص في العمل الإسلامي.
لقد رحل الاستاذ خالد عن دنيانا الفانية، بعد حياةٍ حافلةٍ بالعطاء والفكر والجهاد السلمي والدعوي، وكان من بيتٍ مجاهدٍ معروفٍ بمواقفه الثابتة وتضحياته من أجل الإسلام، لا سيما في المراحل الصعبة من تاريخ الشعب الكوردي .
وقد كان الفقيد مثالاً للمفكر المتزن، والداعية المخلص الذي جمع بين وضوح الرؤية وعمق الفهم، وبين الثبات على المبادئ والرحمة في الطرح. وكان وفياً مخلصاً لمدرسة قادة الحركة الإسلامية الشيخ عثمان بن عبدالعزيز والشيخ على بن عبدالعزيز والشيخ احمد كاكه محمود وجميع القادة المؤسسين للحركة الاسلامية في كوردستان العراق الذين سبقوه إلى الدار الآخرة، واستاذنا خالد رنجدر لا يبدّل ولا ينحرف، بل يسير على ذات النهج بثبات وإخلاص.
وفي هذا المصاب الجلل، نتقدّم بخالص العزاء وصادق المواساة إلى عائلته الكريمة، وإلى جميع محبّيه وتلاميذه وإخوانه في طريق الدعوة والفكر، سائلين الله تعالى أن يتغمّده بواسع رحمته، ويسكنه فسيح جناته، ويجزيه عن الإسلام والمسلمين خير الجزاء.
نسأل الله أن يلهم أهله وذويه الصبر والسلوان، وأن يرفع درجاته في علّيّين مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين، وحَسُنَ أولئك رفيقاً.
رحمكم الله استاذي اكتب هذه الكلمات بقلوب مليئة بقضاء الله وقدره بدمعات عين لا تفارق ذكرى الكلمات والنصائح التي كنتم ترسلوها لنا شيخي واستاذي.
{وإنا لله وإنا إليه راجعون}.
اخوكم الصغير
السيد حسن امين محمد امين البرزنجي
عضو المكتب السياسي للحركة الاسلامية في كوردستان العراق.
١ محرم ١٤٤٧ ه - ٢٦ حزيران ٢٠٢٥ م.
كركوك.

بەدڵێكی باوەڕدار بەقەدەری خودای گەورە و باڵادەست، هەواڵی کۆچیدوایی مامۆستا خالید رەنجدەرمان پێگەیشت، م. خالید بانگخوازو بیرمەندێکی ئیسلامی بوو، بیرێکی هاوسەنگی و دڵسۆزی بوون لەبواری کاری ئیسلامیدا.
م. خالیدو بنەماڵەی بەڕێزیان ژیانیان پێشكەشكردووە، تێكۆشانێکی کەم وێنە لەڕێی بانگەوازو جیهادێكی ئاشتییانەو بەرگریكردن لەئیسلام، بهتایبهت لهقۆناغهكانی سەختی مێژووی گهلی كورددا.
مامۆستا خالید نمونەیەكی بیرمەندی هاوسەنگ و بانگخوازێكی دڵسۆز بوو، كە نوسینەکانی ئامێزو ڕیتمی نێوان ڕوون بینین و قوڵی تێگەیشتن لەمەزنیی ئیسلام، لەگەڵ ئەوەیشدا کەسێکی جێگیرو سیمبولێکی سەرکردەیی مەزن بوو. ئەو دڵسۆزبوو بۆ ڕابەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی وەك: شێخ عوسمان بن عەبدولعەزیز، شێخ عەلی بن عەبدولعەزیز، شێخ ئەحمەد کاکە محمود، رەحمەتی خوایان لێ بێت .
مامۆستا خالید هیچ لادانێكی نەبوو، بەڵكو بەهەمان ڕێباز بەجێگیری و دڵسۆزی مایەوە.
هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو هاوڕێ و قوتابییانی ڕادەگەیەنین، داوا لەخوا دەكەین كە بەمیهرەبانیی خۆی لەبەهەشتی پڕ لەبەخشندەیی خۆیدا جێگیریبكات و باشترین پاداشتیبداتەوە بۆ خزمەتەكانی بەئیسلام و موسڵمانان.
داوادەکەین خوای میهرەبان خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەیان و برایان و خوشکانی بزاڤی ئیسلامی بەگشتی بەسەبرو ئارامیی ببهخشێت و پلەی بەرزبکاتەوە لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆكان و شههیدان و چاكەكاراندا.
خوا بتانبورێت مامۆستای من.
یادو ئامۆژگارییەكانت هەمیشە لەبیرمدایە.
{وإنا لله وإنا إليه راجعون}.
برا بچوكتان:
سەید حەسەن ئەمین موحەممەدئەمین بەرزنجی
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی لەكوردستانی عێراق
١ی موحەڕەمی ١٤٤٧ی کۆچی - ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ز.
کەرکوک.

تۆ قەڵایەک، شاخێک ئومێدبوویت لەپشتی ئێمە!
ن: ئەحسەن حەسەن
هێشتا دڵۆپێ لەئازارەکانمان باسنەکردبوو
پێکەوە لەخەمی ئەو زیندانە دنیاییەدا بووین
کە چاوی پیاوە ئازاکانی تێدا بەندکرابوون

جوانترین هەناسەکانی ئاسمانت پێ ئاشنائەکردین
دەمانزانی تۆيش هەر ئەو خەمەی ئێمەت هەیە
کە بێیتەوەو لەپاڵ دیواری ئازارەکانی ئێمەدا ڕابووەستی و زیندان و دیلی و کەلەپچە نەمێنێ!
هەر یەک ئاواتمان هەبوو
ئەم بانگەوازە
لەشوێنی خۆی کۆمانکاتەوەو
پەرژینی جوانيیەکانی بین
ئەی مامۆستای خەمڕەوێن و خەمخۆرو دڵسۆز.

ئەو شەوەی بەدڵگریام
ن: ئەمیری مام والی
شەوێک لەشەوەکانی تەمەن ئاشنابووم بەم پیاوە بەڕێزە، نامەیەکم بۆی ناردو پاش چەند کاتژمێر وەڵامیدامەوە، بۆم نوسییەوە: دەتوانن بەتەلەفۆن قسەبکەن؟ وتیان: بۆ نا فەرموون، خودای گەورە شاهیدە لەگەڵ کەوتینە قسەکردن، بەدەست خۆم نەبوو فرمێسک لەچاوم دابارییە خوارەوەو خۆم بۆ ڕانەگیرا، وتی: بۆچی دەگریت؟ وتم: وەڵا وا هەستدەکەم لەگەڵ جەنابی مامۆستای برات قسەدەکەم، ئیتر زۆر دڵی دامەوەو پاش چەند خولەکێک ماڵئاواییمان لەیەکتری کرد.
ئەتوانم بڵێم ئەوە یەکێک بوو لەو کاتانەی کە بەدڵگریام.
هەمیشە خۆم بەدوورگرتووە لەپرسەی کەسە بەناوبانگەکان، مەگەر کەسێک زۆر شایستەبووبێت، ئەمەیش بەخاتری ئەوەی کە کەسانێکی زۆر هەن لەپرسەکانیاندا شینی درۆیینە دەکەن، بەڵام بۆ پرسەی هەژاران و نەناسراوان و بۆخواسوڵحاوان تا پێمکرابێت بەشداربووم و خۆم بەخاوەنی پرسەکە زانیوە.
لەم پرسەیەی جەنابی کاک خالید ڕەنجدەردا خۆمان بەخاوەن ماڵ دەزانین و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و هەموو لایەک دەکەین.
مامۆستا ک..رێک..ار جارێک لەڤیدیۆییەکدا لەبارەیانەوە فەرمووی: ڕۆڵی کاک خالیدی برام هەمان ڕۆڵی هارونە بۆ موسا!
[ٳنا لله وٳنا اليه راجعون].

ئاگاداری
بسم الله الرحمن الرحیم
ئاگاداری سەرجەم موسوڵمانان دەکەینەوە: بەڕێز/ خالید فەرەج ئەحمەد، ناسراو بەمامۆستا خالید ڕەنجدەر، بەنەخۆشیی لەشاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆچیدواییکردووە، ناوبراو برای مامۆستا کرێـ. ـکارەو خەڵکی شاری سلێمانییە.
+ بەخاکسپاردنی تەرمەکەی لەکاتژمێر (١٣:٣٠) خولەکی ڕۆژی دووشەممە (٢٠٢٥/٦/٣٠ز)دا دەبێت.
شوێن: گۆڕستانی (Alfaset)
ناونیشان: {Alfaset Nedre kalbakkvei 99, 1081 Oslo}
+ پرسەکەیشی لەهەمان ڕۆژدا -لەکاتژمێر (١٧:٠٠- ١٩:٠٠)ی ڕۆژی دووشەممە (٢٠٢٥/٦/٣٠ز)دا- دەبێت.
شوێن: سەنتەری سەلاحەدین
ناونیشان: {Grønlandsleiret 39 0190 Oslo}.
نهۆمی دووەم بۆ پیاوان و نهۆمی سێیەم بۆ ئافرەتان دەبێت.
ڕەوانشادو جێگەی بەهەشت بێت، خوای گەورە پاداشتتانبداتەوە.
{انا للە وانا الیە راجعون}.

HTML Embed Code: